Ramal Mahmood
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٤ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەهۆی هێرشی چڕی ئاسمانی و وشکانییەوە ١٣٥ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران. فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاش ٤٥ بینا کە وەک حەشارگەر بەکار دەهێنران، پێنج بنکەی فەرماندەیی و جبەخانەیەکی خاپوور کرد و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و دوو ئۆتۆمبێلی چەکهەڵگر و دوو تۆپهاوێژ و هاوەنهاوێژێک تێکشکێنران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر ٦٤ ئامانجی داعش لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعە ئەنجام دا. ٤٥ بینا کە وەک حەشارگەر بەکار دەهێنران، پێنج بنکەی فەرماندەیی و جبەخانەیەکی خاپوور کرد و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و دوو ئۆتۆمبێلی چەکهەڵگر و دوو تۆپهاوێژ و هاوەنهاوێژێک تێکشکێنران.
هێزەکانی هاوپەیمانانیش دوای دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی داعش هەشت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام دا و لە ئاکامدا دوو سەنگەر و خاڵێکی پشکنینی تێکشکاند.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و شەڕوپێکدادانەکان ٤٧ تیرۆریست کوژران.
٤١ بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٦٣١ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٥٥ مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.