Mohammed Baqi Hussein
09 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2016
باڵكهسیر
وەرگەڕانی پاسێك كە ژمارەیەك كۆچبەری سووری هەڵگرتبوو لە شارۆچكەی هاڤرانی سەربە شاری باڵكەسیر گیان لەدەستدانی 8 كەس و برینداربوونی 42ی دیكەی لێكەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆڵو كەوتووە، پاسەكە لەسەر رێگای باڵكەسیر- چاناقەلە لە پێچەكانی شاپچی وەرگەڕاوە.
دەستبەجێ دوای بیستنی هەواڵی رووداوەكە، تیمەكانی فریاكەوتن و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەكە كران.
بەپێی ئامارەكانی بەرایی، شۆفێری پاسەكە و 7 كۆچبەری سووری گیانیان لەدەستداوە و 42ی دیكەش بریندار بوون كە 7یان برینەكانیان سەختە و ژن و منداڵیشیان تێدایە.
بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەكانی باڵكەسیر، هاڤران، ئیڤریندی و ئەردەمیت.
راگەیەنرا یەكێك لە بریندارەكان ژنێكی دووگیانە و 12 شیان منداڵن.