Yıldız Nevin Gündoğmuş,Hemın Othman Mohammed
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له شارۆچكه‌ی بۆزكورتی ده‌نیزلی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی شه‌ش پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاو (ئافاد) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتژمێر ١٤:٢٥ خولهك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی شه‌ش پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی بۆزكورتی ده‌نیزلی هه‌ژاندووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له دووری ١،٧٤ كم له گوندی ئارموتالانی سه‌ربه شارۆچكه‌كه و، له قوڵایی ٧،٠٩ كم روویداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كاتژمێر ١٤:١٩ خولهك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٢ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له شارۆچكه‌كه رووی‌دابوو.
بەڕێوەبەری لقی دەنیزلی ئافاد، عەلی ئەتیز ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان بوومەلەرزەکەی شارۆچکەی بۆزکورت زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، ھەواڵیشیان پێ نەگەیشتووە لەبارەی زیانی بەرچاوی بیناکان.
ئەتیز باسی لەوە کرد بوومەلەرزەکەی ناوەندی بۆزکورت کە گوڕەکەی شەش پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لە ناوچەی نێوان ئەو شارۆچکەیە و چارداک زۆر زیاتر ھەستی پێکراوە و، دوای بوومەلەرزەکەش پەیوەندی کردووە بە موختارەکانی ناوچەکەوە.
گوتیشی: ''بەپێی ئامارە بەراییەکان زیانی گیانی یان رووخانێکی وا رووینەداوە، کارەکانی سۆراخکردن درێژەی ھەیە. تیمەکانی ئافاد و جەندرمە بە گەڕەکەکاندا دەگەڕێن''.