Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2017
چاناككاله - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 18:00ه‌وه له توركیاوه هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. ئێمه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گه‌شت بۆ سلێمانی و هه‌ولێر ناكه‌ین".
یڵدرم دوای ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی بایرامیڤ به‌شداریی له كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی شاعیری تورك مه‌همه‌ت ئاكیف ئه‌رسۆی وه‌ك مۆزه‌خانه كرد، سه‌ردانی شاره‌وانیی شارۆچكه‌كه‌ی كرد.
له‌به‌رده‌م شارهوانییهكهدا یڵدرم له‌باره‌ی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
یڵدرم رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 18:00ه‌وه له توركیاوه هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. ئێمه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گه‌شت بۆ سلێمانی و هه‌ولێر ناكه‌ین. وه‌ك توركیا هه‌م گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانیی توركی و هه‌م گه‌شتی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان راده‌گرین. ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانمان له‌وێ بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌توانین فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بنێرین. به‌م جۆره ده‌مانه‌وێت تێبگه‌ن كه توركیا گاڵته ناكات. رێوشوێنه‌كانمان به‌مانه‌وه ناوه‌ستێت. ورده ورده هه‌نگاوه‌كانمان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین".