Abdullah Shukur
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
ئغدر - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە چیای کاتۆ، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆری چەکی قورس، ٢٥ کۆگای تەقەمەنی و ١٧ تۆن خۆراک داگیراوە. گوتیشی: "چوونە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە نزمترین ئاستی مێژووی خۆیەتی. ئیتر قۆناغی ھەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بردنیان بۆ چیاکان کۆتایھاتووە".
سۆیلو لە دوای سەردانەکەی بۆ شاری قارس، گەیشتە شاری ئغدیر و لە ھۆڵی کۆبوونەوەی زانکۆی ئیغدر لەگەڵ موختاران کۆبوونەوە.
سۆیلە لەو شوێنە وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە چیای کاتۆ کرد.
سۆیلو لەمبارەیەوە گوتی: "چوونە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە نزمترین ئاستی مێژووی خۆیەتی، ئیتر قۆناغی ھەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بردنیان بۆ چیاکان کۆتایھاتووە. لە کۆتا ھەشت مانگی رابڕدوو نزیکەی ١٤ ھەزار و ٦٦٢ ئۆپەراسیۆنمان لە چۆلاییەکان ئەنجامداوە. کۆی گشتی ھەزار و ١٢٧ حەشارگەمان خاپوور کردووە. دەستبەسەر دوو ھەزار و ٨٩٦ چەک، ٩١٥ بۆمبی دەستی، نزیکەی ٢٥٣،٥ تۆن ماددەی تەقەمەنی گیراوە. سەرباز و جەندرمە و پاسەوانە قارەمانەکان لەوەتەی ١٩ی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنێک لە چیای کاتۆ بەڕێوە دەبەن. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٢٥ کۆگای چەک خاپوور کراوە. لە نێو ئەم کۆگایانەش نزیکەی ٣٤٥ کلاشینکۆف، چەندین چەکی جۆرەکانی جی ٣ و مووشەک ھاوێژ و ٢٧٦ بۆمبی دەستی و ٤٣ ھەزار و ٧٣٢ کەلوپەلی تایبەت بە بی کەی سی و ١٠ ھەزار فیشەکی چەکی راوکردن داگیراوە".
سۆیلو لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ موختارەکان گوتی: "لەم چیایەی ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدراوە دەستبەسەر زیاتر لە ١٧ تۆن خۆراک داگیراوە. پێش دوو رۆژ من لە شرناخ بووم و سەردانی ئەو ناوەندەم کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی تێدا ئەنجام دەدرێ. ژمارەیەکی جۆری چەکی جیاواز و مۆلیدە و چەندین کەلوپەل و تەقەمەنی دیکەم دیت کە دەستیان بەسەردا گیرابوو. ھاوکات زۆربەی ئەو چەکانەش نوێ بوون و لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھان بەرھەمھێنرابوون. ئەشکەوتێک نزیکەی ٣٠٠ مەتر لە ژێر زەوی کرابووە حەشارگە و شوێنی راھێنانی تیرۆریستان".