Emrah Gökmen,1 23
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2018
کلیس –
رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە مووشەکێکی ئاراستەی ناوەندی شاری کلیس کرد.
ئەو مووشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە ئاراستەیان کرد دیواری دەرەوەی نهۆمی یەکەمی تەلارێکی دوو نهۆمی پێکا. هێرشەکە بریندار و قوربانی لێنەکەوتەوە و بووە هۆی زیانگەیاندن بە تەلارەکە.
دوای ئەوەی یەکەکانی پۆلیس پشتێنەی ئەمنییان بە دەورووبەری شوێنی رووداوەکەدا دروست کرد دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە.
خاوەن ماڵەکە کە هاوکات کرێکاری کارگەیەکە، مەهمەت باڵئۆغڵو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە کاتی بەخەبەرهاتنی هەستی بەوە کردووە کە مووشەک ئاراستەی شارەکە کراوە، بەڵام پێشبینی ئەوەی نەکردووە کە ماڵەکەی ئەوی پێکابێت.
مەهمەت باڵئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دوای ئەوەی بە مەبەستی چوونە سەرکار بەڕێدەکەوێت و دەبینێت مووشەکەکە دیواری دەرەوەی خانووەکەی ئەوی پێکاوە، یەکەکانی پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە، گوتیشی: "خوا ئێمەی پاراست. لە دۆخی شەڕداین. خوا دەوڵەت و گەلەکەمان بۆ بهێڵێت".