Sevil Çelik,Ramal Abdullah Mahmood
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم: "ئه‌مڕۆ له‌و گۆڕه‌پانه‌وه چی بۆ مرۆڤبوون، حه‌ق و راستی باوه‌ڕمان پێویست بێ ئه‌وه ده‌كه‌ین. له ئیستانبوڵه‌وه داوا له هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ له‌سه‌ر حه‌قان و سته‌ملێكراوان و خوشك وبرا فهڵهستینییهكانمان بن و دژی سته‌مكار و مافخۆر و داگیركه‌ر بوه‌ستنه‌وه. ئه‌مڕۆ لێره‌وه هاوار ده‌كه‌ین 'چه‌ته و رێگر نابنه حوكمڕانی جهیان'".
یڵدرم: "به‌داخه‌وه ئیداره‌ی ئیسرائیل وه‌ك ئه‌وه‌ی كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان به‌س نه‌بێت رێگه به یارمه‌تیدانی برینداره‌كانیش نادات. له بابه‌تی هاوكاری مرۆیی وه‌ك ده‌وڵه‌ت و گه‌لیش سڵ ناكه‌ینه‌وه له درێژكردنی ده‌ستی هاوكاری. له رێگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بێ یان رێگاكانی دیكه ده‌كه‌وینه خۆ و برینی خوشك و براكانمان ساڕ‌ێژ ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم: "فه‌ڵه‌ستین تۆ بێكه‌س نی. ٨١ ملیۆن كه‌س كه گه‌لی توركی مه‌زنه له‌گه‌ڵته. دۆزی ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دۆزی ئێمه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه ئیسرائیل به داكۆكیكارهكهیهوه ته‌نها ده‌مێننه‌وه. ویژدانی مرۆڤایه‌تی سه‌ر بۆ سته‌مكاری دانانه‌وێنێ".