سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەردن و بەڕێوەبەری گشتی AA کەمال ئۆزتورک ئاماژەی بە بەرەو پێشچوونەکانی ئاژانسەکە کرد و رایگەیاند کە لە ئێستادا AA لە بەرهەمهێنانی هەواڵ بە زمانی عەرەبی پێش ئاژانسەکانی AFP و AP و Reuters ی داوەتەوە. هەروەها یاماژەی بەوەدا بەمەبەستی چوونە ریزی پێنج یەکەم ئاژانسی جیهانی، پێویستمان بە بەرهەمی تازە هەیە کە هەریەک لە بنەماکانی هەواڵ و گەیاندن و تەکنەلۆژیای تیدا کۆببێتەوە.
ئۆزتورک ڕاشیگەیاند کە AA لە ناوچەکانی بەڵقان و قەوقاس و رۆژهەڵاتی ناوەنددا بەهێزترینەو ستراتیژیەکی بەهێزیش پەیڕەو دەکا تا بتوانێ بچێتە لیستی پێنج یەکەم ئاژانسی هەواڵی جیهان.
ئۆزتورک ئاماژەی بەوەدا کە پلانیان هەیە بۆ بەهێزکردنی زیاتری لایەنی هەواڵی و شیکردنەوە لە ٢٠١٤ دا و لە ئێستادا گرنگیەکی زیاتر بە هەواڵی شیکاری دەدرێ.
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئۆزتورک گوتی: "ئێمە پێویستمان بەوەیە کە زیاتر گرنگی بە لایەنی هەواڵی شیکاری بدەین، شیکاری تایبەت بکرێت لەسەر ئەوەی کێ و بۆچی و لەکوێ چی دەکا."
ئوزتورک باسی لە گرنگیدانی زیاتری ئاژانس کرد بە لایەنی هەواڵی وزە لە ساڵی ٢٠١٤ دا و لەو بارەیەوە یەکەم هەنگاویان ناوە.
ئۆزتورک ئاماژەی بەوەدا کە ساڵ ونیوێک لەمەوبەر AA دەستی بە وەشان کردووە بە زمانی عەرەبی و هەرچی AFP ە ٤٢ ساڵ لەمەوبەر وەشانی خۆی بە زمانی عەرەبی دەستپێکردووە و رایگەیاند، ئێستا AAلە بەرهەمهێنانی هەواڵ بە زمانی عەرەبی پێش ئاژانسەکانی AFP و AP و Reuters ی داوەتەوەو گوتی: "بودجەی ئێمە و ئەو ئاژانسانە بەراورد ناکرێ، بەڵام بۆ ئەوەی کە پێش ئەو ئاژانسانە بدەینەوە و ببینە پێنج یەکەم ئاژانسی جیهانی تەنیا یەکەمیمان لە ناوچەی رۆژهەڵاتدا بەس نیە، بەڵکو دەبێت شێوازکی تر لە هەواڵ پێشکەش بکەین کە لای ئەوان نەبێت و هەندێک بەرهەمی تایبەت بە خۆمان هەبێت کە لای کەس نەبێ."
لەبارەی MUTLIMEDIA وە ئۆزتورک رایگەیاند، ئێستا بۆ ناساندنی بەرهەمی MUTLIMEDIA لەناو تورکیا پلانمان هەیە لەم مانگەدا لەناو تورکیا، ئەمە یەکەم ئاژانسی تورکیە کە کارێکی لەو شێوەیە دەکا.
ئۆزتورک ئاماژەی بە ناساندنی پرۆژەی Global Tv و Global Network کرد لەم مانگەدا لەلایەن ئاژانسەکەوە و گوتیشی: پێدەچێ وەک خزمەتگوزاریی هەواڵ لە ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ رکابەرەکانمادا لەناو تورکیادا پێنج پلە جیاوازیمان هەبێت و لە بەشی فۆتۆگرافیشدا ١٠ پلە جیاوازیمان لەگەڵ رکابەرەکانی ناو تورکیا هەبێ، واتە لەناو تورکیادا رکابەرمان نییە، بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رکابەرمان هەیە، هەربۆیە دەبێ ئاگامان لە هەنگاوەکانمان بێت و هەردەم لە پێش خۆمان بڕوانین.