ئاتاڵای رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه نییه و ره‌زامه‌ندیشیان ده‌رنه‌بڕیوه.
جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك ئاگاداری رووداوه‌كه نه‌بووه تا بووەته هه‌واڵی ئه‌و میدیایانه‌ی كه "دڵگرانن به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی."
ئاتاڵای گوتی: "ئه‌م جۆره رووداوانه قبوڵ نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی پێویست بێ ده‌كرێ، به داخه‌وه زۆر لایه‌ن هه‌ن كه دڵگرانن به پڕۆسه‌ی قۆناغه‌كه به تایبه‌تی له ناو سیاسه‌ت و هه‌ندێ میدیا كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌مجۆره، قۆناغه‌كه بهڕێلادهن و به شكستخواردوو ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن."
له‌باره‌ی به‌رواری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند، كه به‌رده‌وامن له تاوتوێكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی نوێ له‌باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی و له‌م هه‌نگاوه‌شدا ده‌سته‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كان فراوان ده‌كرێ، بێجگه له میت راوێژكارانیش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاتاڵای روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكا توركیا له‌گه‌ڵ قه‌ندیل و لایه‌نانی دیكه‌ش كۆده‌بێته‌وه، چونكه ئێستا له هه‌وڵی دیاریكردنی دوا هه‌نگاوه‌كانی قۆناغه‌كه‌ن.
له‌باره‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌ی چاودێری قۆناغی چاره‌سه‌ریی، ئاتاڵای رایگه‌یاند كه داوای له‌مجۆره كراوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه وه‌ك میكانیزمێكی قۆناغه‌كه باسی لێوه‌بكرێ، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی تا ئێستا نه‌دراوه. ج
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه حكومه‌تی توركیا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێهێناوه و ئیتر چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
ئاتاڵای له وه‌ڵامی پرسیاری "چاوه‌رێی چی ده‌كه‌ن له قه‌ندیڵ؟" گوتی: "ئێمه نهخشهڕێگەكه ئاشكرا ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕێی كشانه‌وه بۆ پاش، داماڵینی چه‌ك، گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، قۆناغه‌كانی گه‌ڕانه‌وه له‌ناو په‌كه‌كه و كه‌مپی مه‌خمور، به‌سه‌ربردنی ژیانێكی ئاسایی ئه‌و كه‌سانه له توركیا ده‌كه‌ین."
هەروەها له‌باره‌ی رووداوه‌كانی عێراقەوە رایگه‌یاند، كه لێشاوێكی كۆچكردنی به كۆمه‌ڵ له عێراقه‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه ده‌كه‌ن، گوتیشی: "توركیا له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی یارمهتییە مرۆییه‌كان به‌رده‌وامه، به تایبه‌تی بۆ ئاوارە ئێزیدییه‌كان و توركمانه‌كان كه ئێستا له هه‌وڵی دروستكردنی كه‌مپی زیاترن بۆیان."