ھەتای
ئافرەتانی شارۆچکەی سامانداخ بۆ باشترکردنی رەوشی ئابووری ماڵەکانیان و ھاوکاریکردنی پیاوەکان، تەنووری نان دروست دەکەن و دەیفرۆشن.
لە گوندی یەشیلکۆی لە بەردەم ھەموو خانوێک تەنووری نان دەبینرێ چونکە ھەموو ئافرەتان لەو گوندە پسپۆریان لە دروستکردنی تەنوری نان ھەیە. رەوشی ئابووری دانیشتوانی گوند باش نیە و پیاوانیش لە دەرەوەی گوند کار دەکەن.
یەکێک لە ئافرەتەکان کە تەنووری نان دروست دەکات بە ناوی عەلیە تەپەجیک و لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدایە بۆ پەیامنێری AA گوتی: "بەھۆی نەبوونی دەرفەت لەکاتی خۆیدا نەمتوانی بچمە قوتابخانە و خوێندن تەواو بکەم و رەوشی ئابووریمان زۆر باش نیە و سێ منداڵم ھەیە دەچنە قوتابخانە، بۆیە ھەموو وەرزی ساڵ تەنووری نان دروست دەکەم و دەیفرۆشم."
تەپەجیک ھەروەھا باسی چۆنیەتی دروستکردنی تەنووری نانی کرد و گوتی: "ئەم تەنوورە بە خۆڵی سووری تایبەت دروست دەکرێ و لە قەدپاڵی شاخ دەیھێنین. دروستکردنی تەنوورێک نزیکەی ٣-٤ رۆژ دەخایەنێت و لە نێوان ١٥ تا ٥٠ دۆلار دەفرۆشرێن."
ئافرەتێکی دیکە بە ناوی سەڤسەم ئورەگەن تەمەنی ٢٧ ساڵە ئاشکرایکرد بەمەبەستی فرۆشتن زۆربەی تەنوورەکان بۆ شارەکانی ئورفا، عەنتەب و ئۆسمانیە دەنێردرێن و دروستکردنیا زۆر سەختە ، بەڵام بەھۆی نەبوونی کار و رەوشی سەختی ژیان ئەو کارە دەکەن.
ئورەگەن ھەروەھا ئاشکراشیکرد ھاوسەرەکەی لە دەرەوەی شارۆچکەی کار دەکات و خۆشی ماوەی پێنچ ساڵە کاری دروستکرنی تەنوور دەکات.