Mazın Asad
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی یاسین ئاکتای گوتی: "کۆبوونەوەی سبەینێ لە ناوەندی گشتی پارتەکەمان، ئەندامێتی بەرێز سەرکۆمارمان دەست پێدەکاتەوە".
دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری ئاک پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی گشتی پارتەکە بینالی یڵدرم، یاسین ئاکتای ھەڵسەنگاندنی لەبارەی پرسەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
گوتەبێژی ئاک پارتی رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە کۆی دەنگی گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی کارگێری ئاک پارتی پرسی بە ئەندامبوونی بەرێز سەرکۆمارمان (رەجەب تەیب ئەردۆغان)، لە پارتەکەمان، پەسند کراوە. دەتوانین بڵێین لە کۆبوونەوەی سبەینێ لە ناوەندی گشتی پارتەکەمان، ئەندامێتی بەرێز سەرکۆمارمان دەستپێدەکاتەوە".
ئاکتای گوتیشی: ٢١"ی ئایار کۆنگرەی نائاسایی بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنگرە نائاساییە، لەسەر بانگھێشتی بەڕێز سەرۆکوەزیران و سەرۆکی گشتیمانەوە دەبەسترێت. پێشبینی دەکەین لەم کۆنگرەیەدا ھەڵبژاردنێک ئەنجامبدرێت و بەڕێز سەرکۆمارمان وەک سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرێت."
گوتەبێژی ئاک پارتی راشیگەیاند لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئاک پارتی کە بڕیارە لە ٢١ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێ، ھەڵبژاردن لەسەر سەرۆکی گشتی، ئەنجوومەنی کارگێری ناوەندی و گشت ئاستەکانی کارگێری ئاک پارتی ئەنجام دەدرێت.
ئاکتای لە درێژەدا ھەروەھا گوتی: "یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا تاوتوێکرا، بابەتی سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی بوو لە ٢١ی ئایاردا. بڕیار لەسەر کۆنگرەکە درا و بڕیاری دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانیش درا".