Abdullah Shukur
20 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
ھاتای - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەسەر سنوور بەسەرکردەوە و رایگەیاند کە ئامادەکاری و پلانی تەواو دانراوە بۆ رۆژھەڵاتی فوڕات و پێگەکانی تیرۆر لە منبج، ئاکار گوتیشی: "لە کات و شوێنی گونجاو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم شوێنە، ئەوەی پێویست بێت دەکرێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یاشار گولەر و فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی و دەریایی و وشکایی و چەندین بەرپرسی سەربازیی دیکە یەکە سەربازییەکانی سوپای تورکیای لەسەر سنوور بەسەر کردەوە.
خولوسی ئاکار باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و گوتی: "مەھمەتچیک (سەربازانی تورکیا)، ھەروەک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە، لە ئۆپەراسۆنی لقی زەیتونیش داستانیان نووسیەوە و سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کردووە".
ئاکار لەبارەی رۆژھەڵاتی فوڕات و پێگەکانی تیرۆر لە منبج گوتی: "لە کات و شوێنی گونجاو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم شوێنە، ئەوەی پێویست بێت دەکرێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار باسی لە ئامادەکاری سوپای تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان کرد و، گوتی: "لە ئێستادا منبج گۆڕەپانێکی کێشەدارە لەبەردەمماندا. ھاوکات رۆژھەڵاتی فوڕاتیش ھەیە. ئامادەکاری و پلانەکانمان لەمبارەیەوە کراوە، پشتیوانی لۆجیستیمان تەواوە".