Ramal Mahmood
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئادانا عەلی یەلدان رایگەیاند، لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی ناوخۆییەکی تایبەتی شارۆچکەی ئاڵاداغ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٢ کەس، شەش کەس دەستگیرکران کە یەکێک لەوان بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکەیە.
یەلدان بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵووی راگەیاند: "لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی ناوخۆییەکی تایبەتی شارۆچکەی ئاڵاداغ بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکە، سێ کارمەند و دوو خزمەتگوزار دەستگیرکران".
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئادانە یەلدان، ئاماژی بەوەشدا: "بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئەنجامی پکشنینی دی ئێن ئەی تەرمی ٩ کەس لەو ١٢ قوربانییە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پزیشکی دادوەری ئادانا رەوانەی ئیستانبوڵ کران.