Abdullah Söylemez
07 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
ئاگری - AA
لە پارێزگای ئاگری، پاسێک کە خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا ئاگری گرت.
دوای گەیشتنی هەواڵی رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای توتاک سەربە پارێزگای ئاگری کە پاسێک خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
بەهۆی کاریگەری بەرکەوتنەکەوە، پاسەکە ئاگری گرتووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان.
هاوکات تیمەکانی جەندرمە رێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵیان لە ناوچەکەدا گرتووەتەبەر.