Abdullah Söylemez
30 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2022
ئاگری - AA
لە شارۆچکەی هامور لە پارێزگای ئاگری، تاڤگەی سرووشتیی کە سەرچاوەکەی بەفراوی چیاکانە، ئاوێتەبوونی لەگەڵ ئەو گوڵانەی دەوریانداوە جوانی وەرزی بەهار بە ناوچەکە دەبەخشێت.
تاڤگەکە کە دەکەوێتە گوندی جەیلانلی، لە وەرزی بەهاردا لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا بە ئاوی بەفری سەرچیاکان تاو دەسێنێت.
ئەو تاڤگەیە لە نێو تاشە بەردەکاندا و لە بەرزی شەش مەترەوە دەڕژێتە خوارەوە و بووەتە سەرچاوەی ئاودێری کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە.
بوونی جۆرەها گوڵی رەنگاوڕەنگ لە دەوری تاڤگەکە جوانییەکی جیاوازی بە ناوچەکە بەخشیوە. بەتایبەتی لە مانگەکانی وەرزی بەهاردا کە ئاوەکەی زیاد دەکات، بووەتە هۆی ئەوەی ببێتە یەکێک لە ناوچە دیارەکان.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێگەی درۆنەوە وێنە و دیمەنی تاڤگەکە و ژینگەکەی دەوروبەری تۆمارکرد.
