Sıtkı Yıldız
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئاگری - AA
له ئاگری كه زۆرترین ژنی نه‌خوێنده‌واری تیادایه له‌سه‌ر ئاستی توركیا، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر خوله‌كانی فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین هه‌یه و به‌گه‌رمی پێشوازیی لێده‌كرێت.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین به‌ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا ده‌ستپێكراوه، خولی جۆراوجۆر له ئاگری كراوه‌ته‌وه.
به‌شداربووانی خوله‌كان، به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌وڵی فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین ده‌ده‌ن.
پارێزگاری ئاگری، سوله‌یمان ئه‌لبان له‌باره‌ی خوله‌كانه‌وه گوتی: "670 خول كراوه‌ته‌وه. شه‌ش هه‌زار و 876 فێرخوازمان كه شه‌ش هه‌زار و 570یان ژنن، به‌شدارییانكردووه و به‌رده‌وامن".
میحراب ته‌یمووری ته‌مه‌ن 64 ساڵ، یه‌كێكه له به‌شداربووانی خوله‌كان و رایگه‌یاند، 11 منداڵی خستووه‌ته به‌ر خوێندن، به‌ڵام خۆی خوێنده‌واریی نییه.