Ramal Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
پاریس - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، فکری ئشک لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەرەنسا ژان ئیڤ لودریان لە پاریس کۆبووەوە و تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی داعشیان لەعێراق و سووریا کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ لەتەلاری وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا ئشک و لۆدریان لەمیانی خوانێکدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەسووریا و عێراق و وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆ داهاتوو پلانیان بۆ دانراوە دواون.
ئەوەش زانراوە هەردووکییان هاوڕابوون لەپشتیوانیکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە هەوڵەکانی بۆ ئیدارەیەکی بنکەفراوان و گشتگیر. هەروەها بۆچوونێکی هاوبەشیان هەبووە لەبارەی ئەوەی دوای رزگارکرندی مووسڵ، تەلەعفەر و رەققا لە ژێر دەستی داعشدا، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەڕێوە ببرێن.
ئشک باسی لەبوونی چەکدارانی پەکەکەش کردووە لەشنگال و تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە رێگە نادەن شنگال ببێتە قەندیلی دووەم. بەپێویستیشی زانیوە بەرپرسە باڵاکان قسەی خۆیان بەرنەسەر و چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە لە منبج بکشێنەوە.
لای خۆیشیەوە لودریان ئاماژەی بەوەداوە وەک فەرەنسا بە پێویستی دەزانن چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە بەرەو خۆرهەڵاتی رووباری فورات بکشێنەوە.