Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
كوتاهیا - AA
له گوتارێكیدا كه له 6ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی ئاك پارتیدا پێشكه‌شیكرد، سهركۆمار ی توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به كردار له گۆڕه‌پاندا ده‌ستی پێكردووه. دوای ئه‌ویش نۆره‌ی منبجه".
ئەردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئەرکی سەرشانیانه پێیان بسەلمێنن کە ئه‌وان بەهەڵەداچوون و، گوتی: "گەلی تورک هەرگیز دوودڵ نەبووە لە گیان بەختکردن لە پێناو باوەڕ و هێماکانی ئەو کە بانگ، ئاڵا، نیشتیمان و دەوڵەتن. ئێستا ئەگەر کەسانێک هەبن کە بە هەڕەشەی 'لەوانەیە شەهید بدەین' وابیردەکەنەوە ئێمە رازی دەکەن بە کشانەوە لە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و داهاتوومان و قبوڵی دەکەین بەوەی بەسەرمان دێت، ئەرکی سەرشانمانە پێیان بسەلمێنن کە بەهەڵەداچوون".
ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه ناوی ئه‌و رێكخراوه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌یه و، گوتی: "ئه‌وانه‌ی به‌ڕای خۆیان داڕێژه‌ری یاریهكن و، به گۆڕینی ناوی رێكخراوی تیرۆریستیی وا ده‌زانن فێڵیان كردووه. له چاوی ئێمه‌دا ناوی هه‌رچییه‌ك بێت با ببێت هه‌موو جۆره رێكخراوێك كه له تیرۆریستان پێكدێت رێكخراوه. نازانم هێزه‌كانی سووریای دیموكراته، نازانم سوپای سنووره، نازانم پارێزه‌رانی سنووره، نازانم پێكهاته‌ی ئاسایشی ناوخۆیه، ئێوه كێ فریوده‌ده‌ن. ناوی ئه‌و رێكخراوه په‌كه‌كه‌یه، ناوی ئه‌و رێكخراوه په‌یه‌ده‌یه، ناوی ئه‌و رێكخراوه یه‌په‌گه‌یه".
گوتیشی: "ئەها ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا پەکەکەیان خستووەتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەو رێکخراوەی لە سووریا کاری لەگەڵ دەکەن خودی ئەوە (پەکەکەیە). لە کاتێکدا ئەوان باش ئەوە دەزانن بۆ ئەوەی ئێمە و جیهان هەڵبخەڵەتێنن خۆیان خۆشەویست دەکەن. کە ئەوەش دەکەن بەردەوام قسەکانیان یەکناگرێتەوە. یەکێک دەڵێت 'سوپا دادەمەزرێنن'، ئەوەی دیکە دەڵێت 'ئێمە هەرگیز ئامانجێکی لەو جۆرەمان نییە' یەکێکی دیکە دەڵێت 'پاسەوانی سنوور دادەمەزرێنین'. بەرلەوەی مورەکەبی ئەوە وشک ببێتەوە شتێک دروست دەبێت بە ناوی پێکهاتەی ئەمنی. ئەوان بۆخۆشیان ئاگاداری یەکتر نین ئەوەی یەکێکیان دەیڵێت درۆیە و ئەوەی ئەوەی دیکەیشیان نایبیستێت هەریەکە و تاڵێکی دیکە دەژەنێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "مادام ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له منبج پێماندرابوو تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون، كه‌س بۆی نییه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا سنووری عێراق له‌و رێكخراوه پاكده‌كه‌نه‌وه و، گوتی: "ئه‌و رێكخراوه كه هه‌وڵده‌دات تا سنووری عێراق وڵاته‌كه‌مان گه‌مارۆ بدات لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بكه‌مه‌وه. ئێمه بچووكترین دژایه‌تیمان له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاك، سه‌روه‌ری و داهاتووی ئاسووده سووریا و، داواكاریه دیموكراتیه‌كانی گه‌لی سووریادا نییه. ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان، هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ئاسایش، ئاسووده‌یی و داهاتووی نزیكه‌ی 13 ملیۆن خوشك و برامان كه زیاد له نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا‌ن، به‌تایبه‌تی سێ ملیۆن و 500 هه‌زاریان له وڵاته‌كه‌ماندا په‌نابه‌رن و، ده‌ربه‌ده‌ربوون و ئاواره‌بوون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگه‌یاند: "با بۆتان روونکەمەوە لە سووریا کێ داگیرکەرە، ئەوەی دەست لە ماڵ و منداڵی خەڵک ناپارێزێ و هەموو کەس دەکوژێ. ئەوەی نزیکەی یەک ملیۆن سووری کوشتووە گەورەترین داگیرکەرە".
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان باسی له سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵلا گوله‌ن كرد و، رایگه‌یاند: "ئه‌ی فه‌تۆ، چه‌ند هه‌ڵدێیت؟ ئه‌و ئه‌مریكایه تا چه‌ند چاودێریت ده‌كات؟ تا ئاستێك چاودێریت ده‌كات، پاش ئه‌وه وه‌ك ده‌سته‌سڕێكی پیس فڕێت ده‌داته به‌رده‌رگا و پێت ده‌ڵێت' ئایا ده‌بێت به تۆوه سه‌رقاڵبم'. ئه‌و رۆژانه نزیكه، ئه‌وه ده‌بینین".