Enes Kaplan
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئیدلب هاوسنوورە لەگەڵ ئێمە. لەبەرئەمە دەبێت رێوشوێنی پێویست بگرینە بەر. کەس ناتوانێت بە ئێمە بڵێت 'بۆچی ئاوا دەکەن'. ئێمە بە درێژایی ٩١١ کیلۆمەتر هاوسنوورین لەگەڵ سووریا. هەموو کات لەژێر مەترسی هەڕەشە و هێرش داین".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌ی له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی پیشكهشیكرد، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی تاسەر و دوژمنایه‌تی تاسەر رێكناخرێت و، گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتانێک كه پێیان ده‌ڵێین هاوپه‌یمان و، له زۆر پلاتفۆڕمدا به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه، دوو روویان به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان ئێمه زۆر ناره‌حه‌ت ده‌كات. ئه‌وانه‌ی كاتێک رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه هه‌موو جۆره به‌ڵێن و دڵنیاییهكمان ده‌ده‌نێ، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ناتوانن ئیدی پیسی ئه‌و یاریانە پاكبكه‌نه‌وه و بشارنه‌وه كه له پشتمانه‌وه ده‌یكه‌ن".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی وانه‌ی دیموكراسی، ده‌وڵه‌تی یاسا و ماف و ئازادیه‌كان به توركیا ده‌ڵێنه‌وه، هه‌ركاتێک ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌كه‌ڵكیان نه‌هات به ئاسانی وازی لێده‌هێنن و، گوتی: "ئەوانەی کە ساڵانێکە ئێمەیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی کە بە پێی پێویست رووبەڕووی تیرۆر نابینەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی‌دا دەست لەناو دەست کار دەکەن. وا خۆیان نیشان دەدەن کە داعش گەورەترین ئامانجیانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریدا لە جیهان. کەچی لە ئێستادا لە دژی داعش لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە هەماهەنگی دەکەن".
- "رووسیا، توركیا و ئیران بە سێ قۆڵی گه‌یشتنه بڕیارێك"
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ده‌ستیان به قۆناغی ئاستانا كردووه و، وه‌ك رووسیا، توركیا و ئێران بە سێ قۆڵی گه‌یشتوونه‌ته بریارێك و. گوتی: "گوتمان شه‌وێك له ناكاو دێین. وه‌ك ده‌زانن ئه‌و شه‌وه سوپای توركیامان له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد له ئیدلب ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. چونكه بهرپرسیاریهتیەكی مێژوویی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شانی ئێمه له‌دژی ئه‌وانه‌ی له‌وێ ده‌چنه سه‌ر سته‌مدیده‌كان، ئه‌وانه‌ی به جۆره‌ها چه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و سته‌مدیده و لێقه‌وماوانه، رژێم".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ی له حه‌له‌ب وه‌ده‌رنراون، له ئیبدلب ده‌ژین.
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئیدلب هاوسنوورە لەگەڵ ئێمە. لەبەرئەمە دەبێت رێوشوێنی پێویست بگرینە بەر. کەس ناتوانێت بە ئێمە بڵێت 'بۆچی ئاوا دەکەن'. ئێمە بە درێژایی ٩١١ کیلۆمەتر هاوسنوورین لەگەڵ سووریا. هەموو کات لەژێر مەترسی هەڕەشە و هێرش داین. به‌لام ئه‌وه‌تان بیرنه‌چێت، ته‌نها له‌م وڵاته‌دا نا، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هاوشێوه‌ی كڵچدارئۆغڵو زۆرن. له‌لایه‌ك ده‌ڵێیت به‌ڵێ به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور، له‌هه‌مان وتاردا دوای نۆ خولهك ده‌لێیت، ئه‌وانه‌ی له ئیدلیب ده‌مرن، ئه‌ردۆغان لێیان به‌رپرسیاره. ئه‌مه چ كاركه، ئای چه‌ند پیاوێكی نه‌زانی. ئه‌مه چۆن ده‌بێت؟ له هه‌مان وتاردا".