Merve Yıldızalp,1 23
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی پێشبڕكێی هۆنراوه و په‌خشانی "قوتابیانی ئاماده‌یی داستان ده‌نووسنه‌وه" له هۆڵی به‌شته‌په له ئه‌نقه‌ره گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند له ده‌سپێكی ئوپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، سێ هه‌زارو ٥٢٥ تیرۆریستی له چالاكی خراون.
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونی سوپای توركیاوه گوتی: "په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هیچ قسه‌یه‌كی نییه له‌باره‌ی توركیاوه بیكات، هه‌موو ئه‌و قسانه له گوێیهكمان دێته ژوورەوە و له گوێیه‌كه‌ی دیكه‌مان دێته ده‌ره‌وه. له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه داوا له ئێمه كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رابگرین. به‌یاننامه‌یه‌كیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و ئاره‌زووه‌ی ده‌ربڕیوه. به بێ هۆ دڵتان خۆش مه‌كه‌ن، تا كاره‌كه‌مان كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌وێ به‌جێناهێڵین".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئیدی هه‌موو شتێك وا ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و پشتگیرییه‌ی بۆ قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون نیشاندرا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له‌به‌رامبه‌ر حه‌وت ده‌وڵه‌تدا ده‌وه‌ستێته‌وه".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بە ناوی شۆڕشی زمانه‌وه وشه‌ی بێتام، بێ‌ڕۆح، بێڕه‌نگ و بۆیان خسته ناو زمانی توركییه‌وه و گوتی: "به‌مه هه‌وڵیاندا په‌یوه‌ندی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تی دێرینمان لاواز بكه‌ن و ته‌نانه‌ت بشی پچڕێنن. واتا له راستیدا ده‌ماره‌كانی ئێمه‌یان بڕی. ئه‌مڕۆ، تێنه‌گه‌یشتنی برایه‌كی گه‌نجمان له فزولی، باكی، شێخ غاب، مه‌همه‌ت ئاكیف، عومه‌ر سه‌یفه‌ددین و ئه‌حمه‌د هاشمی ده‌ره‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌یه له‌م قۆناغه‌دا كراوه‌ته سه‌ر زمانه‌كه‌مان. ئیدی باوه‌ڕم وایه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندووه كه به‌ده‌ستی خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ندیی زمانه‌كه‌مان له‌ناوده‌برد".