İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی "فۆتۆكانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا كرد و ده‌نگی بۆ سێ له فۆتۆكان دا.
ئه‌ردۆغان ئه‌و فۆتۆیانه‌ی تهماشاكرد كه له‌مساڵدا له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ره‌كانی ئانادۆڵووه‌وه له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌دا گیراون له بواره‌كانی "هه‌واڵ"، "ژیان" و "وه‌رزش"دا.
له‌بواری هه‌واڵدا ئه‌ردۆغان ده‌نگی به فۆتۆی منداڵێكی 16 ساڵ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه دا كه له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر ویسام حهشلهمونهوه له شاری الخهلیلی كه‌ناری رۆژئاوا گیراوه.