Osman Bayramaliyev
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەر لە لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تادا گوتی: "له رێككه‌وتنێكی ته‌واوداین له‌باره‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، پاراستنی ئارامی گۆڕه‌پانه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی یه‌كجاره‌كی بۆ ناكۆكییه‌كان".
ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دانسقه بوو بۆ هێنانه‌دی چاره‌سه‌ری كاریگه‌رانه له پێناو دامركاندنه‌وه‌ی ئاگر(ی شه‌ڕ) له سووریا و هه‌نگاونانی كردهییانه. گوتی: "لەو بڕوایەدام کە لووتکەی ئەنقەرە گوڕێکی تازە دەداتەوە بە دانوستانەکانی ئاستانا. وڵاتەکەمان لە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆز و کێشەداردا لەپاڵ گەلی سووریادا بووە. به وشككردنی زۆنگاوی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فورات و له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌دا، ده‌گه‌یه‌نینه قۆناغێكی نوێ. لە کۆبوونەوەکەماندا جگە لە دۆخی ئیدلب و رەوشی ناوچەکە، پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی فورات، ئەو قۆناغەی پێیگەیشتووین لە پرۆسەی سیاسیی و پرسەکانی پەنابەرانی سووری تاوتوێ دەکەین".
له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چۆبانبێی، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی لە چۆبانبێی كرده ئامانج، جارێكی دیكه رووی دڕندانه‌ی رێكخراوی جوداخوازی نیشان دایه‌وه".
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی-یش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كێشه‌كانی سووریا ته‌نها به رێگای سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش به به‌شداری گه‌لی سووریا به‌دی دێت. گوتی: "بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا نامه‌شروعه، ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا چی زووه ناوچه‌كه جێ بهێڵن".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی هه‌رسێ وڵات سه‌قامگیری له خاكی سووریا هاتووەتهدی و ئاستی توندوتیژییه‌كان کەمی کردووە. گوتی: "تورکیا، رووسیا و ئێران بناغەی چارەسەری هەمیشەییان لە سووریا دانا. ره‌وشی ناوچه‌ی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، مایه‌ی نیگه‌رانییه. دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا مایەی نیگەرانییە. کێشە ئەمنییەکانی ئەوێ دەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا چارەسەر بکرێت".