Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای نوێژی هه‌ینی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەبارەت بە داواکاری کۆبوونەوە لەلایەن لەیلا زاناوە رایگه‌یاند: ''بەڵێ داواکارییەکی لەو شێوەیەی هەبووە. دوێنێ لە خوانەکەی بێشتەپەدا ئەمەمان لەگەڵ هاوڕێیانمان باس کرد. لە ئێستاشدا بە هاوڕێیانم گوتووە با هەڵسەنگاندنێک بۆ بابەتەکە بکەین. لە ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنەدا، من پێم وایە کۆبینەوە و لایەنگری ئەوەم. داواکەی پەسەند دەکەین و ئەگەری کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا هەیە''.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان (سەبارەت بە هێرشەکەی دیاربەکر) گوتی: ''هەتا ئەمڕۆ ئایا خوێندنگەکانیان نەسووتاندین، بەڵێ سووتاندیان، مزگەوتەکانیان نەسووتاندین، بەڵێ سووتاندیان. ئایا بۆردومانی مزگەوتەکانیان کرد، بەڵێ کردیان. ئەم کارانەیان بەرامبەر بە نەخۆشخانەکان و ئامبوڵانسەکانیش ئەنجام دا. ئایا شۆفێری ئامبوڵانسەکانمانیان شەهید نەکرد، بەڵێ کردیان. هەموو ئەم کارانەیان لەبەرچاون و رووداوەکەی ئەمڕۆش لووتکەی ئەم کارانەیانە. ئەوەی کە دڵمان دەداتەوە ئەوەیە کە هەتا ئێستا لە نێو ئەو جگەرگۆشانەماندا شەهیدمان نییە. هەواڵی ئەوەم دراوەتێ کە دۆخی تەندروستییان باشە. ئەوەش وام لێ دەکات دڵخۆش بم''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و كارانه وه‌ڵامێكی سه‌رنجڕاكێشه بۆ ئه‌و هه‌زار و 128 ئهكادێمیستهی واژۆیان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه كرد و ئێستا ده‌زانن لایه‌نگری كێیان كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی جێگیركردنی سه‌ربازی رووس له قامیشلۆ جارێكی‌تر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و داعش هیچ جیاوازییان نییه".
ئه‌ردۆغان درێژەی دایە و گوتی: "ههستیارییهكانمان له ناوچه‌كه‌دا وه‌كو خۆی به‌رده‌وامه. له‌وباره‌وه هه‌ستیارین و به‌رده‌وام به هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیشمان راگه‌یاندووه كه په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و داعش هیچ جیاوازییان نییه بۆ ئێمه، هه‌ڵوێستیشمان دژی ئه‌مانه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه. سبه‌ی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بایدن-یش باس ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ده‌نگۆی په‌ڕینه‌وه‌ی یه‌په‌گه بۆ رۆژئاوای فورات دوا و رایگه‌یاند: "ئه‌مانه هه‌مووی قسه و قسهلۆكن. ماوه ماوه شتی له‌و جۆره باسی لێوه ده‌كرێت. هەتا ئێستا رێگه‌مان نه‌داون و رێگه‌ش ناده‌ین. ئه‌گه‌ر به‌جۆرێك له جۆره‌كان شتی له‌و جۆره رووبدات وه‌ك ده‌زانن به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان، به‌تایبه‌ت له هێڵی مهرعه-حهرجهله رێگه‌مان نه‌داوه. له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیش به‌رده‌وام ده‌بین له رێگریكردن لێیان".