Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئێمه ناتوانین هه‌ر به یاسای ساڵانی پەنجاكان ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه به‌رین، ناتوانین به یاساكانی كوده‌تا ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رین".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی بۆرسه و ژووره‌كانی بازرگانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌نجامی دا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی ناپاكی كردووه كاری پێ مه‌كه‌ن و سوودی پێ مه‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر بگرنه به‌ر و له‌سه‌ر كار لایبه‌رن، یاساش ئه‌مری به‌وه كردووه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئابووریی و یاسای كاری خوێندووه و ده‌زانێت كه ئه‌و بابه‌تانه بگۆڕێت بۆ كار و گوتی: "دێت ده‌ڵیت ماڵی ده‌وڵه‌ت زۆره وه‌ك ده‌ریایه، ئه‌وه‌ی نه‌یخوات به‌رازه، هه‌ر كه چوویته ناویه‌وه تا مردن تیایدا ده‌مێنیته‌وه.. شتێكی له‌و شێوه‌یه نابێت. ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت له‌وانه دهماڵدرێت، كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌رته‌كانیان لێ پاك بكرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ههمواركردنهوی یاسا هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا، له كۆبوونه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆندا له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌م پێ گوتوون. قسه له‌سه‌ر هاوبه‌شی گه‌وره‌ی ناكه‌ین له گۆڕینی ده‌ستووردا، گه‌ل له هاوبه‌شه بچووكه‌كاندا كێشه‌ی زۆری هه‌یه. هیچ نه‌بێت له‌وانه‌دا به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.. ژماره‌ی ماددهكانمان نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشین و له په‌رله‌مان ئه‌وانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا گه‌ل ئاسووده ده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت مه‌رجه و پێویسته ئه‌وه له هه‌موو بوار و دامه‌زراوه‌یه‌كدا بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا كێشه له ئیحالهكاندا هه‌یه و گوتی: "هه‌نگاوی پێویست هه‌یه بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا سه‌رله‌نوێ پێكبهێنرێته‌وه. له كاتێكدا سه‌رۆكوه‌زیران بووم له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر كرد و و كارم له‌سه‌ر كرد. بینیمان كه له كوێ و چ كارێكی سه‌ركه‌وتوو بكرێت. هه‌ڵه ده‌بێت. به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئێمه ناتوانین هه‌ر به یاسای ساڵانی پەنجاكان ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه به‌رین، ناتوانین به یاساكانی كوده‌تا ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رین".