Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك لقه‌كانی پارته‌كه‌یدا له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له چه‌ند بابه‌تێك كرد.
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له جه‌هه‌په گرت و به هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تیرۆرستان تۆمه‌تباری كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی:"ئه‌و هێڵه‌ی جه‌هه‌په نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، ئیدی چووه‌ته ره‌هه‌ندی ده‌ربڕینێكی جیاواز له سیاسه‌ت كه جیاوازه له ئۆپۆزسیۆنبوونی سیاسی و جیاوازه له هه‌ڵوێستی سیاسی. ده‌بینین گه‌یشتووەته خاڵێک كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌وان به‌رده‌ده‌نه وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات".
ناوبراو له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا روویكرده به‌رپرسانی جه‌هه‌په و گوتی: "بۆچی بە ئەوەتان بە بیردا نەهات رێپێوان لە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئەنجام بدەن، ناتوانن بڕوا بەکەس بهێنن کە ئامانجتان دادپەروەرییە لەکاتێکدا بۆ پاراستنی تیرۆریستان و ئەوانەی پشتگیریان دەکەن ئەم کارە دەکەن".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جه‌هه‌په دژی گه‌ل سیاسه‌ت ده‌كات و گوتی،"ئه‌وانه‌ی كه دۆسیه‌ی دیموكراسییان كێشه‌ی تێدایه، ده‌یانه‌وێت كاره‌كه هه‌نگاوێك زیاتر ببه‌نه پێشوه‌وه و دژی گه‌ل سیاسه‌ت بكه‌ن. ئه‌م دۆخه كه ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ژیری بێت به‌ئاسانی ده‌یبینێت، به‌شێكه له‌و ته‌ڵه‌یه‌ی كه له سووریا، عێراق، كه‌نداو و ئه‌ورووپا بۆ وڵاته‌كه‌مان نراوه‌ته‌وه. كه‌سێك كه بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه یاساییه‌كان و دادگای ده‌ستووری، ناكرێت خه‌می ئه‌و دادپه‌روه‌ری و یاسا بێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له هه‌وڵه‌كانی له‌بیربردنه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز كرد و كاردانه‌وه‌ی نیشاندا.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین 15ی تهمووز له‌بیرببرێته‌وه و ئه‌و ناپاكییه په‌رده‌پۆش بكرێت و رێگری له لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و ناپاكه بكرێت. هه‌رگیز ئه‌و ملیۆنان هاووڵاتی و شه‌هیدان و بریندارانه له‌بیرناكه‌ین كه ئه‌و شه‌وه رژانەسەر شه‌قامه‌كان و به‌رگرییان له وڵاته‌كه‌یان كرد. كه‌سانێك له كایه‌ی ئاسمانییه‌وه هه‌ڵدێن، به‌ڵام كه‌سانێك تێیدا شه‌هید ده‌بن، ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه."