Sayim Harmancı
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
هه‌كاری – AA
ئه‌و خانه‌وادانه‌ی منداڵه‌كانیان رفێندراون بۆ چیا له به‌رده‌م لقی هه‌كاری هه‌ده‌په گردبوونه‌وه و ئه‌و حزبه به به‌رپرس ده‌زانن له رفاندنی منداڵه‌كانیاندا.
خانه‌واده منداڵ رفێندراوه‌كان له شه‌قامی كۆماری له هه‌كاری به‌ڕێ كه‌وتن و به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی "دایكانی دیاربه‌كر، شرنه‌خ و هه‌كاری جگه‌رگۆشه‌كانی خۆیان له هه‌ده‌په ده‌وێته‌وه" و وێنه‌ی رۆڵه‌كانیان تاكوو به‌رده‌م لقی هه‌كاری هه‌ده‌په رێ‌یان پێوا.
ئه‌م خانه‌وادانه كه ماوه‌ی ١٧ هه‌فته‌یه ده‌ستیان كردووه به چالاكییه‌كانیان دوای ماوه‌یه‌ك دانیشتن له به‌رده‌م لقی هه‌ده‌په هه‌وڵیان دا ده‌نگیان بگاته رۆڵه‌كانیان.
له‌یلا چیفتچی كه شوبراكه‌ی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ چیا رفێندراوه به ناوی خانه‌واده منداڵ رفێندراوهكانهوه رایگه‌یاند كه پێویسته ته‌واوی توركیا رووی راسته‌قینه و چه‌په‌ڵی رێكخراوی تیرۆریستی ببینێت و وه‌ك دایكانی به‌شمه‌ینه‌ت داوای له هه‌ده‌په كرد منداڵه‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه و گوتی: "په‌كه‌كه ده‌دۆڕێت و دایكان ده‌یبه‌نه‌وه. كه په‌كه‌كه شكستی هێنا، چیدی جه‌رگی دایكان ناسووتێت. هه‌رگیز چۆك داناده‌ین و تاكوو منداڵه‌كانمان له‌ده‌ستی تیرۆریستان رزگار نه‌كه‌ین، واز ناهێنین".