Serhat Zafer,Halife Yalçınkaya
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
800 پۆلیسی سووری به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌رك له شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له‌رێكخراوی تیرۆریستی پاككرایه‌وه، له توركیا مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت.
پۆلیسه‌كان به‌هاوكاریی ئه‌كادیمیای پۆلیسی توركیا، له چه‌ند بوارێكی جیاجیادا مه‌شقیان پێده‌كرێت.
له چوارچێوه‌یه‌دا 620 پۆلیس كه بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌شقیان پێكراوه، 25ی ئایار له شارۆچكه‌كه ده‌ستبه‌كاربوون و 800 پۆلیسی دیكه‌ش له لایه‌ن ئه‌كادیمیای پۆلیسه‌وه مه‌شقیان پێده‌كرێت.
پۆلیسه‌كان له لایه‌ن پۆلیسی خاوه‌ن ئه‌زموون له چه‌ندین بواری وه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگا، دیسپلینی گشتی، ئۆپه‌راسیۆن، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستكرد، لێكۆڵینه‌وه له شوێنی رووداو و چه‌ندین بواری دیكه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری مه‌شقیان پێده‌كرێت.
پۆلیسه‌كان كه زیاتر پێویستیان به زانیاریه به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌كردنه‌وه، بۆ سه‌ركه‌وتن له مهشقهكهدا هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵا ده‌ده‌ن.
خولی مه‌شق و راهێنانه‌كه كه 18ی ئایار ده‌ستیپێكردووه و تیایدا پۆلیسه سوورییه‌كان له بواره‌كانی ئاسایش، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاتوچۆ زانیاریان پێده‌درێت،خولەکە 21 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له 8ی حهزهیراندا كۆتای دێت.
دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه پۆلیسه‌كان له ناوچه‌ی عه‌فرینی سووریا ئاسایش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن و به "تیمی تایبه‌ت" كارده‌كه‌ن.