Cüneyt Karadağ,Erbil Başay
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2020
بەرلین - AA
ھاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای BioNTechی ئەڵمانی، پرۆفیسۆر دکتۆر ئوغور شاھین کە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بەرھەمھێناوە رایگەیاند "تا ئێستا یەک ملیۆن و نیو کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".
ئوغور شاھین راشیگەیاند کە لەکاتی کوتانەکەدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی وەک سەرئێشتە، قۆڵئێشە، ھەستکردن بە ماندوێتی و ھەندێک جاریش تا بیندراوە بەڵام ھەموو ئەو نیشانە تەنھا یەک دوو رۆژیان خایاندووە و نەماون.
ئوغور شاھین لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی ئەو رێککەوتنەوی لەگەڵ تورکیا لەبارەی ڤاکسینەکە ئەنجامیان داوە گوتی: "ئەم رێککەوتنە ئێمەی زۆر خۆشحاڵ کرد. تورکیا ئەو وڵاتەیە کە تێدا لەدایکبووین، نیشتیمانمانە. دڵمان لەو شوێنەیە. خۆشحاڵین بەوەی کە دەتوانین ھاوکاری خەڵکی تورکیا بکەین".
ئوغور شاھین گوتیشی: "ھیچ کێشەیەک نابینرێت لە بەکارھێنانی ڤاکسینەکەی وڵاتی چین یان BioNTech یان ڤاکسینی ھەر وڵاتێکی دیکە".
راشیگەیاند کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، ٣٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین رەوانەی تورکیا دەکەن و پلانی ئەوەیان داناوە کە تا مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو چوار ملیۆن و نیو ژەم ڤاکسین رەوانەی تورکیا بکەن.
شاھین ئاشکراشی کرد کە گرنگترین کاریگەری نەرێنی ئەو ڤاکسینەی کە بەرھەمیانهێناوە بریتییە لە ھەستیاریی و ئەمەش لە یەکەم ٣٠ خولەکی یەکەمی دوای کوتانەکە بەدەردەکەوێ، بەڵام ئەم حاڵەتە لە ٥٠ ھەزار کەس تەنھا لە یەک کەسدا روودەدات.