ئەنقەرە
ناوەندی گشتیی پارتی ئاشتی و دیموكراسی لەبارەی سەردانەكەی پەرلەمانتارانی ھەدەپە سڕی سورەیا ئۆندەر و پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەیلا زانا بۆ ئیمراڵی، راگەیەنراوێکی بڵاو كردەوە.
لە سەردانەكەدا بابەتەكانی وەك پرۆسەی ئاشتیی كە ئێستا بەردەوامە و شێوەی پەیوەندیی كوردانی رۆژئاوا و ھەرێمی كوردستانی فیدراڵ و ھەروەھا كۆنگرەی نەتەوەیی كورد تاوتوێ كراون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش ھاتووە كە سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵا ئۆجالان نامەیەكی بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی نووسیوە، نامەکە رادەستی بەرپرسان كراوە تا بیدەن بە زانا و ئۆندەر.
ئەگەر نامەكە بگاتە دەستی ئۆندەر و لەیلا زانا، ھەردوو پەرلەمانتار سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كۆدەبنەوە.