Merve Yıldızalp,Rewa Mahmood Hasan
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئەنقەرە-AA
لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا بۆسەر ناوچە زێی گەورە و سینات-هەفتانین باکووری عێراق کە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ-دا بەڕێوەدەچێت، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق بەهەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی چنگ لە ناوچەی خواکورک بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەی زێی گەورە و سینات-هەفتانین.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لانیکەم دوو تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران، رەبایەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و پەناگەکانیان کرانە ئامانج.