Sertaç Bulur
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دوێنێی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و هەفتانین باکووری عێراق، پێنج تیرۆریستی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە سەربازییەکان لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دوێنێ یەکشەممە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و هەفتانین لە باکووری عێراق ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا سەکۆی چەکی رێکخراوی تیرۆریستی، حەشارگە و گەنجینەکانی چەک و تەقەمەنی رێکخراوەکە خاپوورکران، هەروەها پێنج تیرۆریستی چەکدار کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە سەربازییەکان لە چالاکی خراون.