Muhammed Ali Toruntay
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەکانی سینات-حەفتانین، زاپ، خواکورک و قەندیل باکووری عێراق و گوندەواری قەزای یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگای هەکاری، ژمارەیەک حەشارگە و گەنجینەی چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز خاپوورکران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر ناوچەکانی سینات-حەفتانین، زاپ، خواکورک و قەندیل باکووری عێراق و گوندەواری قەزای یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگای سەربە هەکاری.
باس لەوەشکراوە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا ئەو ناوچانەی کە وەک پەناگە، حەشارگە، سەکۆی چەک و گەنجینەی چەک و تەقەمەنی لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە بەکاردەهێنران، خاپوورکراون.