Rewa Mahmut Hasan
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستکەوتوون لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باکووری سووریا، تۆپخانەکانی تورکیا 81 ئامانجیان بۆردوومان کردووە و 294 مووشەکی دوورهاوێژیان ئاراستەی ئامانجەکان کردووە. لە ئێستادا بۆردوومانەکان بەردەوامن و لە ئاسمانی ناوچەکەشدا فڕۆکەی ئێف 16 ناوبەناو بۆردوومانی ئامانجە دیاریکراوەکان دەکەن.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باکووری سووریا، تۆپخانەکانی تورکیا 81 ئامانجیان بۆردوومان کردووە و 294 مووشەکی دوورهاوێژیان ئاراستەی ئامانجەکان کردووە. لە ئێستادا بۆردوومانەکان بەردەوامن و لە ئاسمانی ناوچەکەشدا فڕۆکەی ئێف 16 ناوبەناو بۆردوومانی ئامانجە دیاریکراوەکان دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستکەوتوون لە 9ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، لەنێو خاکی سووریاوە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی بەردەوامی کردووەتە سەر شارە سنووریەکانی تورکیا بەتایبەت عەنتاب و کلیس. تا ئێستاش 57 گولە هاوەن، 79 کاتیۆشا، دوو مووشەکی دژە تانک ئاراستەی تورکیا کراون .
لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 84 کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات ژمارەیەکی زۆر بینا و ئۆتۆمبیل زیانیان بەرکەوتووە.
لەبەرامبەردا سوپای تورکیا وەڵامی هێرشەکانی داعشیان داوەتەوە و زیانێکی زۆریان لێداون .
لەماوەی 5 رۆژی رابردوودا چەکدارانی داعش 23 هاوەن و 2 کاتیۆشایان ئاراستەی خاکی تورکیا کردووە.
هەربۆیە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" یان دەستپێکردووە و ژمارەیەکی زۆر تۆپخانە تۆپبارانی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش دەکەن. لە جەرابلوس 81 ئامانجیان پێکاوە و 294 تۆپیان بەئاراستەی ئامانجەکان هاویشتووە.
هاوشان لەگەڵ هێزە زەمینییەکاندا، فرۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف 16ئامانجە دیارییکراوەکانیان پێکاوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژە بەوەدەکەن لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باکووری سووریا، تانکەکان چوونە ناو سنووری سووریاوە و بەردەوامن لە پێشڕەویکردن.
https://www.youtube.com/watch?v=d20z8TpQbwQ