Zafer Fatih Beyaz
19 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی تورکیا (MİT) لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، چەند ئۆپەراسیۆنێکی لەگەڵ هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا، ئەنجامدا کە تیایاندا ١١ تیرۆریستیى داعش، دەستگیر کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستهاتوون، میت و سوپای نیشتیمانی سووریا، سێ خانوویان ئاشکرا کردووە کە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیى داعش، وەک شوێنی مانەوە بەکاریان هێناون و لەناویاندا چەندین ئەندامی رێکخراوەکە کە بەرپرسیشیان لەنێودایە، نیشتەجێبوون.
سوپای نیشتمانیی سووریا بە هەماهەنگی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا، چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ئەنجامدا و ١١ تیرۆریستیى داعشیان دەستگیر کرد.
هەروەها چەندین پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنیش دەستیان بەسەرداگیرا.
تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، لە میانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا نا کە بۆ هێرشەکانی سەر بەندینخانەی غویران لە پارێزگای حەسەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدی درێژکراوەی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگەدایە، ئەو چەک و تەقەمەنییانەیان دەستەبەر کردووە.