Burcu Çalık,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "له‌و لووتكه سێقۆڵیەدا كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 22ی تشرینی دووه‌مدا له سۆچی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پویتن و حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌نجامیده‌دات ئه‌م بابه‌تانه تاوتوێ ده‌كرێن. ئه‌م لوتكه‌یه كه درێژكراوه‌ی قۆناغی ئاستانایه جێگره‌وه‌ی قۆناغی جنێڤ نییه، نابێت به‌وه دابنرێت كه ته‌واوكاری ئه‌وه‌یه".
كاڵن له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحدا مه‌قاله‌یه‌كی به‌ناونیشانی "ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ره‌ققه ئازادكران هێرش ده‌كه‌نه سه كام پایته‌خت؟" بڵاوكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و لووتكهیهی له‌باره‌ی سووریا له 22ی تشرینی دووه‌مدا له سۆچی ساز ده‌كرێت، كاڵن گوتی: "له‌و لووتكه سێقۆڵیهدا كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 22ی تشرینی دووه‌مدا له سۆچی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پویتن و حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌نجامیده‌دات ئه‌م بابه‌تانه تاوتوێ ده‌كرێن. ئه‌م لووتكه‌یه كه درێژكراوه‌ی قۆناغی ئاستانایه جێگره‌وه‌ی قۆناغی جنێڤ نییه، نابێت به‌وه دابنرێت كه ته‌واوكاری ئه‌وه‌یه. پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ڵویستیان به ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌ری ئازادیی و ئاسایشی سووریه‌كان بێت كه له بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا دیاركراوه و چاویان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریابێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوو پلاتفۆرمه‌كه ده‌ره‌نجامی به‌رجه‌سته و درێژخایه‌نیان هه‌بێت".