Selami Küçükoğlu
08 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2026
بەهۆی داڕمانی نهۆمەکانی خوارەوەی باڵەخانەیەکی حهوت نهۆمی لە ناوچەی ماڵتەپە له ئیستانبوڵ، کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد.
بە هۆکارێک كه هێشتا دیار نییه، سێ نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەکی حهوت نهۆمی لە شەقامی دۆغو لە گەڕەکی جەویزلی داڕما.
دوا به دوای ڕووداوهكه دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئافاد ، پۆلیس و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
ئەو کەسانەی لە نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکە گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمە فریاگوزارەکانەوە ڕزگار کران، هاوکات لەژێر داروپەردووە ڕووخاوهكهدا دەست بە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کرا.