ماردین
ئەحمەد تورک پەرلەمانتاری سەربەخۆی ماردین رایگەیاند خۆی بۆ شارەوانیی ماردین کاندید دەکات کە بریارە ئاداری ٢٠١٤ ھەڵبژاردنی بۆ ئەنجام بدرێ.
ئەحمەد تورک لەوبارەیەوە بۆ AA گوتی: "پتر لە ٤٠ ساڵە بە کارایی سیاسەت دەکەم، دەمەوێ بە پشتگیری پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP) و دەنگی خەڵک جارێکی دیکە لە خزمەتی گەلەکەم دابم، لە بەر ئەوە بڕیارمدا خۆم بۆ شارەوانیی ماردین کاندید بکەم، بێگومان پارتەکەم بریار لەسەر ئەوە دەدات کێ دەبێتە کاندید بۆ شارەوانیی ماردین. ھیوادارم ئەو ھەلەم بۆ بڕەخسێ و خزمەتکارێکی باش بم بۆ پارێزگای ماردین."
ئەحمەد تورک، لە بارەی ئازادکرانی پەرلەمانتاری CHP مستەفا باڵبای گوتی: "دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران لەکەدارکردنی زاراوەی دیموکراسیی تورکیایە، ھیوادارم پەرلەمانتارانی پارتەکەی ئێمەیش ئازاد بکرێن."