Rewa Mahmut Hasan
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتایی لووتکەی مرۆیی جیهانیدا گوتارێکی پێشکەش کردوو تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە پێکەوە هەوڵیان داوە چارەسەرێکی بۆ ئەو ئاستەنگیانە بدۆزنەوە کە لە بواری مرۆڤایەتیدا رووبەڕووی جیهان بۆتەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە چوارچێوەی ئەو رۆژەڤە مرۆییەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کردووە زۆرێک لە وڵاتان پەیمانی جدییان داوە بۆ جێبەجێ کردنی و لەو بارەیەوە گوتی: "له زۆرێك له ناوچه‌كانی جیهان ئاگاداری ئاسایش و بژێوی ژیانی مرۆڤه‌كانین. له لایه‌كه‌وه زێده‌ڕۆیی زاڵه و له پاڵ ئه‌وه‌شدا ملیۆنه‌ها مرۆڤ له نێو برسێتی، هه‌ژاری و ده‌رده‌سه‌ریی ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه دونیایه‌كی دادپه‌روه‌رانه نییه. پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌م جیاوازییه قووله هیچ ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ویژدانی هیچ وڵاتێك بێ هه‌ڵوێست نه‌بێت. له‌وباره‌یه‌وه هیواخوازم لووتكه‌ی مرۆیی جیهان ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕینی مێژووی هزری ئه‌م بابه‌ته. ئه‌گه‌ر قۆناغێكی نوێ بۆ گشت ستهملێكراوانی جیهان و به تایبه‌تی بۆ منداڵانی ئه‌فریقا، ئاسیا، سووریا و عێراق ده‌ست پێ بكات ئه‌وه ئه‌م لووتكه‌یه به ئامانجه‌كه‌ی ده‌گات".