Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کارەکانی لە بارەگای گشتی پارتەکەی، بەمەبەستی بەربانگکردنەوە لەگەڵ ئەمینە ئەردۆغانی هاوژینی سەردانی ماڵی حوسێن جاهید سارگن-یان کرد.
ئەردۆغان لەلایەن خێزانی سارگن لەبەر دەرگا بە گەرمی پێشوازی لێکرا و بانگێشتی ژوورەوە کرا بە بەربانگکردنەوە.
هاوکات لە میانی بەربانگکردنەوە ژمارەیەک وێنەی یادگاری گیرا.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی خۆی و ئەو خێزانەی لەکاتی بەربانگکردنەوە بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە تویتەکەدا نووسیوێتی: "لە خوانی بەربانگی ئەمڕۆ میوانی مام حوسێن جاهید سارگن بوین. هیوادارم سفرەی گەلەکەمان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا پڕ بەرەکەت بێت".