Abdullah Shukur
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی نیوزلەندا ئەنجامدا و لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر دوو مزگەوت لەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی نیوزلەندا، رێدی ئەنجامداوە و لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر دوو مزگەوت لەو وڵاتە گفتوگۆیان کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان بەھۆی ئەو رووداوە تیرۆریستییەوە سەرەخۆشی لە سەرۆکی نیوزلەندا، رێدی کردووە و بەناوی مووسڵمانانەوە نەفرەتی لەو رووداوە کردووە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بڕیاریداوە بە ناردنی جێگرەکەی و وەزیری دەرەوە بە سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاتەکەی بۆ نیوزلەندا.