Mehmet Yusuf Melikoğlu,Mustafa Hatipoğlu
12 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2023
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە هاووڵاتییان و دەنگدەرانی وڵاتەکەی گوت رۆژی یەکشەممە پێکەوە بڕیارێکی جیددی دەدەن و گوتی "لە پەروەردگارم دەپاڕێمەوە ئەو بڕیارەی (دەنگەی) دەیدەین ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل و وڵاتمان"
ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی هەینیی لە مزگەوتی باربارۆس خەیرەددین پاشا لە ناوچەی لەڤەنت لە ئیستانبوڵ، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە کاسکڵی-ئوسکودار-ەوە بەرەو مزگەوتەکە بەڕێکەوت کە کارەکانی دروستکردنەکەی تەواوبوو و ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بە فەرمی دەکریتەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووانی ناومزگەوتەکە کرد و تیایدا سوپاس و ستایشی پەروەردگاری کرد کە بووەتە ئامرازێک بۆ دروستکردنی مزگەوتێکی شایستەی لەو شێوەیە بۆ موسڵمانان و گەلەکەی.

بە ئاماژەدان بەوەی کە مزگەوتەکە بە هاوکاری خێرخوازان گەیشتووەتە ئەم قۆناغانەی ئێستای، ئەردۆغان گوتی: "بڕوام وایە لەبەرامبەر هاوکاریی خێرخوازانمان هیچ شتێک بە کەموکوڕی نامێنێتەوە. ئێمەش بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێگایەی گرتوومانە بەر. رۆژی یەکشەممە، پێکەوە بڕیارێکی جیددی دەدەین. لە پەروەردگارم دەپاڕێمەوە ئەو بڕیارەی (دەنگەی) دەیدەین ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل و وڵاتمان".

دواتر سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش گوتاری نوێژی هەینی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان کە دوای نوێژی هەینی بەشداری لە رێورەسمی فەرمیی کردنەوەی مزگەوتەکەدا کرد، بڕیارە لە ناوچەکانی سوڵتانگازی و باخچەلیئەڤلەر بەشداری لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا بکات.