Abdullah Shukur
05 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئیتر شیرازەی ئاسوودەیی دەستکردی ئەورووپا تێکدەچێت. لە یەکێتی ئەورووپا تێکرای ناوەندی تەمەن ٤٣ ساڵە و گەنجانی ناتوانن کار بدۆزنەوە. ئەورووپای نوێ ھیوای دامەزراندنی تێدا نەماوە. ئەوانەی کە بە ڤیزا و ئابووری و بازرگانی ھەڕەشەمان لێ دەکەن، با سەیری خۆیان بکەن. دۆخەکە باش نییە. کاتێک ئەم ھەموو شتە ئەنجام دەدەن، ئەورووپا دەبێتە کیشوەرێک کە داھاتی کەم دەبێتەوە و بازرگانی سنووردار دەبێت و رێژەی بێ کاری بەرز دەبێتەوە. ئیتر ئەو کاتە دەردەکەوێت کێ پێویستی بە کێیە".
ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە شاری بورسا کرد و تێدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە ھەڵوێستی بەشێکی وڵاتانی ئەورووپا لە بەرامبەر رێکخراوەکانی تیرۆریستی کرد و گوتی: "ئەمانە رێکخراوەکانی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە لە وڵاتەکانی خۆیان دەحەوێننەوە. کاتێک داوای رادەستکردنەوەیان دەکەین، رادەستیان ناکەنەوە. بەڵام ھەربە خۆیان داوای رادەستکردنەوەی کەسانێک لە ئێمە دەکەنەوە. ئەگەر دادوەری ئێوە چەندە یەکسان بێت ھی ئێمەش ئەوەندە یەکسانە".
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشێکی وڵاتانی ئەورووپا قەدەغەی سەردانی وەزیرانی تورکیایان کردووە لە کاتێکدا دەرگایان بۆ تیرۆریستان واڵا کردووە.
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ئیتر شیرازەی ئاسوودەیی دەستکردی ئەورووپا تێکدەچێت. لە یەکێتی ئەورووپا تێکرای ناوەندی تەمەن ٤٣ ساڵە و گەنجانی ناتوانن کار بدۆزنەوە. ئەورووپای نوێ ھیوای دامەزراندنی تێدا نەماوە. ئەوانەی کە بە ڤیزا و ئابووری و بازرگانی ھەڕەشەمان لێ دەکەن، با سەیری خۆیان بکەن. دۆخەکە باش نییە. کاتێک ئەم ھەموو شتە ئەنجام دەدەن، ئەورووپا دەبێتە کیشوەرێک کە داھاتی کەم دەبێتەوە و بازرگانی سنووردار دەبێت و رێژەی بێ کاری بەرز دەبێتەوە. ئیتر ئەو کاتە دەردەکەوێت کێ پێویستی بە کێیە".