وارشۆ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) یانەی ترابزۆنی بە سەرکەوتوو وەسفکردو گوتی "ھیوادارم بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکانیان. لەپێنج یاریی یەک لەدوای یەک لەدەرەوەی یاریگای خۆیاندا سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە. بێگومان ئەوە ئاستبەرزیی یانەی ترابزۆن دەردەخات."
ئەردۆغان لەکاتی چوونەژوورەوەی ئەو ھۆتێلەی لێی دەمایەوە لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، بەم جۆرە شرۆڤەی یاریی (ترابزۆن) و (لێگاوارشۆی) پۆڵەندی کرد و گوتی "خۆشحاڵبووم بە سەرکەوتنی ترابزۆن بەسەر لێگا وارشۆ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر. لەبەر ئەوەی لە سویدەوە ھاتم نەمتوانی لەسەرەتاوە ئامادەی یارییەکە بم، لە دەقیقەکانی کۆتا چوومە ناو یاریگا و توانیم دیمەنی یارییەکە ببینم."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی دیمەنی گۆڵەکانەوە گوتی "ھەرچەندە نەمتوانی گۆڵەکان ببینم، بەڵام ئەنجامە دڵخۆشکەرەکەم بینی، کە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بوو".
ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا سەیری یارییەکەی کرد و پاشان چووە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و پێرۆزبایی لێکردن. ئەردۆغان ئاشکرایکرد کە نەیویستووە دوای وشکبوونەوەی ئارەقی ناوچەوانیان پیرۆزباییان لێبکات.