Sangar Hamad Azeez
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
ئەردۆغان لە تویتێكدا بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگهیاند: "حەماس رێکخراوێكی تیرۆریستی نییە و فەڵەستینییەکانیش تیرۆریست نین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تویتێکیدا کە بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە رایگەیاند: "بۆ بەبیرهێنانەوەی ناتانیاهو، حەماس رێکخراوێكی تیرۆریستی نییە و فەڵەستینییەکانیش تیرۆریست نین".
ئەردۆغان لە درێژەی تویتەکانی رایگەیاند : "ئەو(حەماس) بزووتنەوەیە بە ئامانجی پاراستنی زێدی خۆیان لە بەرامبەر داگیرکراوان دامەزراوە. جیهان لە دژی ئەو ستەمەی دەرهەق بە هاووڵاتیانی فەڵهستین دەکرێت پشتیوانی فەڵەستین دەکات".