ئەنقەرە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی ئەو گفتوگۆیانەیکرد لەپەراوێزی ٢٠G لەستراتسبۆرگی روسیا ئەنجامیداوە لەگەڵ ھەریەکە لەسەرۆکوەزیرانی سەنگافورە، ئینگلتەرا، ئەسیوبیا و ئەڵمانیا. ھەروەھا لەگەڵ سەرکۆماری ھەریەک لە مەکسیک، بەڕازیل، ھندستان، کۆماری باشووری ئەفریقا و فەرەنسا کۆبووینەوە.
ئەردۆغان ئاشکرایکرد تەوەرەی سەرەکی ئەو کۆبوونەوانەی تاوتۆێکردنی پرسی سوریا بووە" لەگەڵ ئەو سەرکردانە باسی ئاسەواری خراپی بێدەنگبوونم کرد لەبارەی کۆمەڵکوژیی گەلی سوریا لەسەر دەستی رژێمەکەی ئەسەد. ئەوەی ھەرە زۆریش جەختم لێی کردەوە مەسەلەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بوو لە ٢١ ئابی رابردوو".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی "ھەندێک لایەن دەخوازن ئامانجەکە بشێوێنن. ئێمە یەکلایی بووینەتەوە. پێموایە تاقیکردنەوەی بەڵگەکان ھەندێ شتی دیکە یەکلایی دەکاتەوە. ئەوەی لەبەکارھێنانی چەکی کیمیایی کارەساتبارترە، کوشتنی ١٠٧ ھەزار کەسی مەدەنییە لەوانەیە ئێستا ژمارەکە زیاتریش بێ. زۆربەی ئەوانە لەلایەن نیشان سێرەگرانی قەنناس بەدەست کوژراون، ئەوانی دیکە بە تانک و تۆپ کوژراون".
ئەردۆغان رایگەیاند تا ئەمڕۆ حەوت ملیۆن لەخەڵکی سووریا ئاوارە بوون" نازانم بەوانە بڵێم چی چاویان ئەو راستیانە نابینێ؟ ئینسانێ ئەوەی نەبینێ چی پێ بڵێین؟ لە مێژوودا ئێمەیش ھەمان شتمان بەسەردا ھاتووە پێویستە کەس لەبیری نەچێ".