ئیستەنبۆڵ
لە لە مەڵبەندی کۆنگرەکان لە شاری ئیستەنبۆلی تورکیا ھەفتەی بەھرەمەندی بەڕێوەچوو و سەرۆک وەزیرانی تورکیا تێیدا گوتەیەکی پێشکەشکرد و راگەیاند کە کلیلی سەرەکی بوژانەوە زانست و داھێنانە و ئەو ئاستەی زانست و تەنکەلۆجیا مرۆڤایەتی گەیاندۆتە ئاستێکی بەرز.
لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتی: " لەو سەردەمە، ئەو ئاستەی گەردوونناسی، ماتماتیک، پزیشکی و بوارە جۆراوجۆرەکانی ئەندازیاری پێیگەیشتووە، لەسایەی ئەو زانایانە بووە کە لە بوارەکانی خۆیان بەھرەمەندبوون. ئیبن سینا، ئیبن روشد، ئەلجەزەری، ھارازمی، میعمار سینان، عەلی کوشجو چەندانی تر، بە کاری سەردەمی خۆیان ئاراستەی دواڕۆژیان بۆ مرۆڤایەتی داڕشتووە."
ھەروەھا گوتی: " ئیستەنبۆڵ لە سەر ئاستی جیھان یەکێک بووە لە مەڵبەندە گرنگەکانی زانست، کلتوور و بازرگانی. لە سەمەرقەند تا قورتوبە، لە بەغدا بۆ قاھیرە لە جیھان بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی کلتوور و زانست دادەنرێ، ھەروەھا لەسەر شارستانیە گەورەکان جێگای گرنگی ھەبووە و لە بەھرەمەندیشدا ئاستێکی ئێجگار گەورەی بڕیووە."
سەرۆک وەزیر رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند کە دۆڵی سیلیکۆن تەنیا بە رەنجی ئەمریکییەکان گەورە نەبووە، بەڵکو بە رەنجی زانایانی ھەموو وڵاتانی جیھان گەیشتۆتە ئەو ئاستە.
ئەردۆغان گوتی: " پێویستە تورکیا ئەو راستیە مێژووییە گرنگە ببینێ، پڕۆژە و ئەرکەکانی خۆی لەسەر ئەم راستیە بونیاد بنێ. ھەر زانکۆیەک و ھەر شارێک کە لەسەر ئەو جوگرافیایەی ئێمە لەسەری دەژین بونیاد نرابێ، بۆ ئەوەی ببێتە مەڵبەندێکی سەرەنجڕاکێشی جیھان، پێویستمان بە رەنج و کارێکی زۆر ھەیە. جیاوازیبوون دژی جیھان نیە، بە پێچەوانەوە زەمینەیەکی گەورەیە. فرە رەنگی، ھەژاری نیە، بە پێچەوانەوە دەوڵەمەندیەکی گەورەیە. ھەر کۆمەڵگە و وڵاتێک تاکەکانی وەکو یەک بیربکەنەوە ناتوانێ بیرۆکەی نوێ بئافرێنێ. ھەر کۆمەڵگایەک کە خاوەنی ناسنامەی ئاسایی بێ، خاوەنی شێوە و دەربڕینی ئاسایی بێ، ناتوانێ بەرەو پێش بڕوا و ببێتە پێشەنگ."