ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ناوەندی پارتەکەی لە شاری ئەنقەرە، لەگەڵ میدیاکاران کۆ بوویەوە.
ئەردۆغان لەو کۆبوونەوەیەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا گوتی: "لە ھیچ وڵاتێکی دنیا نەبووە گوێ لە تەلەفۆنی سەرۆکوەزیران، سەرکۆمار و کاربەدەستانی دیکەی دەوڵەت رابگیررێ. بەڵام لە تورکیا داواکاری گشتی بە کەیفی خۆی و بە شێوەیەکی خۆسەرانە گوێ بۆ پەیوەندییەکانی سەرکۆمار، سەرۆکوەزیران و کاربەدەستانی دیکەی دەوڵەت گرتووە. پێشێلکردنی یاسا تەنیا لە گوێگرتن پێک نەھاتووە، ئەو دۆزانەی گوێگرتن کە لە نێو دۆسێیەکی نھێنیدا بوون، رادەستی یەکتر کراون، ئەوانەی ئەو کارانەیان کردووە، دەستووری بنەڕەتی و یاساکانی تورکیایان بن پێ خستووە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.