Emrah Yaşar, Selçuk Kızıldağ
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ئەسکیشەهیر - AA
عایشە کاراتای خانمێکی تەمەن ١١٦ ساڵە کە دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا توانی چاک ببێتەوە و لە ژیان بەردەوامبێت.
کاراتای نزیکەی سێ هەفتە بەر لە ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا برایە نەخۆشخانە و لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندرا، بەڵام دوای ئەوەی باری تەندروستی باشتربوو گوازرایەوە بۆ قاوشی نەخۆشەکان.
ئیبراهیم کاراتای، کوڕی ئەو خانمە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە زۆر دڵخۆشن بەوەی باری تەندروستی دایکیان باش بووە، گوتیشی: "دایکم تەنها یەک دۆز ڤاکسینی سینۆڤاکی وەرگرت. دووەم دۆزی وەرنەگرت، ئەگەر ئەو دۆزەشی وەربگرتبایە رەنگە خێراتر چاک ببووایەتەوە".