Özgün Tiran,Gökhan Zobar,Fırat Çakır
21 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2023
کرکلارئەلی - AA
دووپنیسا تەنیا ئەشکەوتێکە لە ناوچەی تراکیا کە بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە و بە ئێکۆسیستەمێکی دەوڵەمەند و بوونی شەمشەمەکوێرەکان تێیایدا، سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
دووپنیسا تەنیا ئەشکەوتێکە لە تورکیا کە بە بوونی شەمشەمە کوێرەکانی ناویدا سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت.
ئەم ئەشکەوتە لە دووری دوو هەزار ٧٠٠ مەتری گوندی سارپدەرە سەر بە شارۆچکەی دەمیرکۆی لە پارێزگای کرکلارئەلی هەڵکەوتووە.
ئەشکەوتەکە لە دوو بەشی ئاو و وشکایی پێکهاتووە و تەنیا بۆ مەبەستی گەشتیاریی کراوەتەوە و لە کۆی ٥٠٠ مەتر تەنیا ١٠٠ مەتری بە ڕووی سەردانیکەراندا کراوەتەوە.
لە ئەشکەوتەکەدا ٦٠ هەزار شەمشەمەکوێرە لە ١٦ جۆردا دەژین.
ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی ئەشکەوتەکە دەکەن بۆ بینینی، ئەو بەردانەی لە دڵۆپ دروستبووەکان یان جۆرەکانی ستالاکتایت، ستالاگمیت، کۆڵەکەکان و حەوزەکانی بەردە دڵۆپییەکان کە ڕەنگی جیاوازیان تێدایە هەر لە سپی بەفرییەوە بگرە تا سوور و قاوەیی.