باڵیۆزی ئەفغانستان لە ئەنقەرە ئەمانولڵا جەیھون رایگەیاند، پرسی ئازادكرانی ٧٢ گیراوەكەی گرتوخانەی باگرام كە سەربە سەربازگەیەكی ئەمریكییە كاری لەسەر كراوەو بەرزكراوەتەوە وەزارەتی داد.
جەیھون لەبارەی كۆنگرەی سەدەی بیست و یەكەمی ئەفغانستان ئاشكرایكرد دوای ئەوەی ئەمریكا ٧٢ گیراوی گرتووخانەی باگرامی بە مەترسیدار وەسفكرد و لەگەڵ ئازادكرانیان نەبوو، پەرلەمانی ئەفغانستان نیگەرانی خۆی لەمبارەیەوە دەربڕی.
ئەو ٨٠ گیراوەی گرتووخانەكە كە دەكەوێتە شاری پەروان لەلایەن ئەمریكاوە بە كەسانێكی زۆر مەترسیدارو تێكدەر لەقەڵەمدراون، بەجۆرێك ئەمریكا پێیوایە ئازادكردنی ئەو ھەشتا كەسە ھەڕەشەیەكی گەورە دەبێ بۆ سەر بەرژەوەندیی ئەفغانستان و پەیوەندییەكیانی وڵاتەكە لەگەڵ ئەمریكادا، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئازادكردنی ٧٢ لەو گیراوانە، ئەمریكا بە ھەموو جۆرێك ھەوڵی سەرنەگرتنی ئەو كارەی داو ئەو بڕیارەی بە دروستكردنی ھەڕەشە بۆ سەر ئەفغانستان و ئەمریكا لەقەڵەمدا.
مانگی رابردوو ٦٥٠ گیراو لە گرتووخانەی باگرامی سەربازگەی ئەمریكی ئازادكران.
جەھون لەبارەی ئیمزاكردنی رێككەوتنی ستراتیجی متمانە لەنێوان ئەفغانستان و ئەمریكا گوتی: "ئێمە لە ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتننامەیە نزیكبووینەتەوە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پێویستمان بە دروستكردنی متمانەی زیاترە."